په‌ڕی 79 یه‌م
گووم بخواردبایه له‌و قسه‌یه باشتر بوو: پێویستی كاتێك پێویسته كه پێویستیت پێی بێ، كه پێویستیت پێی نه‌بوو پێویست ناكات.
مامی سۆران ده‌لًێ:" كه‌ر نه‌بایه‌ی كه‌ر نه‌ده‌بووی."
ئه‌من ده‌ڵێم:" خۆشم نه‌ویستبایه‌ی خۆشم نه‌ده‌ویستی."
گووم خواردبایه له‌و قسه‌یه باشتر بوو: كاتێك من كارم به‌تۆیه یانی تۆ كارت به منه،
كاتێك من یادی تۆ ده‌كه‌م یانی تۆ یادی من ده‌كه‌ی.
گووم خواردبایه له‌و قسه‌یه باشتر بوو: لات نه‌دابایه لات نه‌ده‌دا،
به‌دوات دا نه‌هاتبایه‌م به‌دوات دا نه‌ده‌هاتم.
رۆژێك نا، شه‌وێك، له‌سه‌ره‌تای لادانته‌وه پێویستیم پێت بووه بۆیه پێویستیم پێته.
شه‌وێك نا، رۆژێك، له‌سه‌ره‌تای كه‌رێتیمه‌وه بۆت كه‌ربووم بۆیه كه‌ربووـوم بۆت.
رۆژێك نا شه‌وێك، له‌سه‌ره‌تای خۆشه‌ویستییه‌وه خۆشم ویستووی بۆیه خۆشم ده‌وێی.
شه‌وێك نا، رۆژێك، له‌سه‌ره‌تای ناسینته‌وه كارت پێم بووه بۆیه كارم پێته.
رۆژێك نا، شه‌وێك، له‌سه‌ره‌تای دوورخرانه‌وه‌ڕا یادی تۆم كردووه بۆیه تۆ یادی من ده‌كه‌ی.
گووم خواردبایه له‌م قسه‌یه باشتر بوو: خه‌وم دێ بۆیه خه‌وم نایه.
خۆزگه پێویستیشم پێت نه‌بوایه هه‌ر پێویستم پێت ده‌بوو.
خۆزگه كه‌ریش نه‌بوایه‌م هه‌ر بۆت كه‌رده‌بووم.
خۆزگه خۆشیشم نه‌ویستبایه‌ی هه‌ر خۆشم ده‌ویستی.
خۆزگه كاریشم پێت نه‌بوایه هه‌ر كارم پێت ده‌بوو.
خۆزگه یادیشم نه‌كردبایه‌ی هه‌ر یادم ده‌كردی.
خۆزگه خه‌ویشم نه‌هاتبایه هه‌ر خه‌ونم ده‌دیتی.
گووم خواردبایه له‌و قسه‌یه باشتر بوو: خۆزگه كاتێك خۆزگه‌مان ده‌خواست خۆزگه‌مان نه‌خواستبایه.
زۆرم بیر له‌وه كردۆته‌وه كه ئایا به‌ڕاستی ئه‌وخه‌ڵكانه‌ی به‌رامبه‌رت راده‌وه‌ستن شیاوی ئه‌وه هه‌ن، یانی بایی ئه‌وه‌نده‌هه‌ن رووبه‌ڕوویان راوه‌ستی و گوێت له‌ده‌نگیان بێ؟ هه‌موو هه‌موویان!
له دووره‌وه ناوت ده‌بیستن، تامه‌زرۆی بینین و بیستنت ده‌بن، به‌ڵام كه له نزیكه‌وه ده‌تناسن پێت ناڵێن: تۆ ئه‌وه‌نی كه پێویستمان پێی بوو كه بۆمان كه‌ر بێ، خۆشمانی بوێ، كه‌ری كارَیمان بێ، كه یادی یۆنجه نه‌كات و خه‌ویش نه‌زانێ!
به‌ڵكوو به‌چاو پێت ده‌ڵێن: ها ها ها ها ها هههههههههه هه‌ڵه‌بووین، بڕۆ بمره.
تڕێكم كه‌ند ( گووم خواردبایه له‌و قسه‌یه باشتر بوو ).
ئه‌م قسه‌یه گووخواردن نییه باوه‌ڕه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دڵنیام باوه‌ڕ جۆرێك گووخواردنه و دڵنیاییش تاسه‌ر ئێسقان گه‌مژه‌ییه، به‌ڵام ئه‌م قسه‌یه‌م به گووخواردن نازانم:
"بێگانه قه‌ت بێ گان نابێ ئه‌وه خۆمانه‌یه بێگانه."
دانیشتوانی ئه‌م نیشتمانه دانیشتوانی ئه‌م نیشتمانه نین دانیشتوانی نیشتمانه‌كه‌ی دیكه‌ن، نیشتمان؟ كام نیشتمان؟!
په‌ڕی 7۸ ه
دۆستان دوای دووساڵ و بڕێك چاوه‌ڕوانی من و ئاره‌زوو، دوایین رۆژه‌كانی چاوه‌ڕوانیمان تێپه‌ڕ ده‌كه‌ین و، به‌م زوانه خۆشبه‌خت ده‌بین!
گوتم بۆ رێز لێنان له دنیای مه‌جازی، با دوایین نامه‌ی خۆم بۆ ئاره‌زوو، له وێبلاگه‌كه‌م دا بڵاو بكه‌مه‌وه و زۆر سپاسی یاهوومه‌یل بكه‌م، و پێی بڵێم: یاهوومه‌یل گیان زۆر سپاس بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و یه‌ك دووساڵه بێ هیچ چاوه‌ڕوانییه‌ك و بێ هیچ چه‌شنه كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك نامه‌كانی منت به ده‌ستی ئاره‌زوو گه‌یاند و لێفه‌ت له‌سه‌ر هیچ سوڕێكی ئێمه هه‌ڵنه‌دایه‌وه و زۆر رازدارانه نامه‌كانت پاراستین! درووسته هه‌ندێك چار گله‌یی ئه‌وه‌م لێ ده‌كردی كه هه‌سته‌كانم به‌باشی ناگوازییه‌وه و زۆر وشك و برینگی، به‌ڵام سه‌ره‌رای هه‌موو ئه‌و گله‌ییانه زۆر زۆر به‌قوربانت بم و ئه‌مه‌كداری خۆم به پێشكه‌ش كردنی دوایین نامه‌ی خۆم و ئاره‌زوو به‌تۆ راده‌گه‌یه‌نم.
ئه‌م نامه‌یه پێشكه‌ش به رۆحی به‌رزی "یاهوومه‌یل"!
ئاره‌زوو ماڵه‌كه‌م، ماچ... دڵه‌خورپه و تامه‌زرۆیی و دڵه‌كوته‌كانم رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ زیاتر و توندتر ده‌بن، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانه ئه‌وه‌یه، ئه‌م دڵه‌خورپه و دڵه‌راوكێیانه‌ی ئه‌مجاره‌یانم به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو دڵه‌راوكێكانی پێشووم، ئارامیم پێ ده‌ده‌ن و هه‌ناسه‌كانم زۆر له جاران مه‌ستانه دێنه‌ده‌رێ.
باوك! باسی باوكت كردبوو! باوك بوونی من! ئاخ كه ئاره‌زوو ده‌بێ باوكایه‌تی چ چێژێكی هه‌بێ! ئێمه‌مانان به‌حوكمی ئه‌وه‌ی دایكانمان هیچ كات سۆزی دایكانه‌یان لێ نه‌شاردووینه‌ته‌وه، تا راده‌یه‌كی زۆر ده‌توانین هه‌ستی دایكێك له مێشكی خۆماندا وێنا بكه‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه باوكانی وڵاتی ئێمه ئه‌وه‌نده‌یان ده‌مامك و سه‌رپۆش له‌سه‌ر سۆزی باوكانه‌یی خۆیان داناوه، زۆر جار به‌زه‌حمه‌ت بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه ده‌بێ باوك بوون چ هه‌ستێك له‌لامان سازبكات!
تۆ ده‌بێ باوكایه‌تی چ هه‌ستێك به باوكێك بدات؟! زۆر پرسیارێكی قورسه! من ته‌نیا یه‌ك جار هه‌ستم كردووه باوكایه‌تیش چی له دایك بوون كه‌م نییه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ته‌جرووبه‌یه‌م نه‌بوایه هیچكات نه‌مده‌توانی ده‌رك به‌وه بكه‌م كه چه‌نده ده‌توانم جگه‌ر گۆشه‌كه‌مانم خۆش بوێ! ئه‌و ته‌جرووبه‌یه بۆ من زۆر گه‌وره و پیرۆزه و هه‌میشه هه‌وڵ ده‌ده‌م ئه‌گه‌ر بووم به‌باوك ره‌چاوی بكه‌م!
تۆ بێنه پێش چاوی خۆت، باوكێك له كۆمه‌ڵگایه‌كی وه‌ك كۆمه‌ڵگای ئێمه، كه هیچ كات له‌به‌ر قسه بێ ماناكانی خه‌ڵكانی ده‌ورووبه‌ری خۆی نه‌یتوانیوه منداڵه‌كه‌ی له‌ئامێز بگرێ، نه‌یتوانیوه ماچی بكات، نه‌یتوانیوه پێی بڵێ كه چه‌نده‌ی خۆش ده‌وێ، نه‌یتوانیوه به‌درێژایی ته‌مه‌نی یه‌ك جار له‌گه‌ڵی خه‌ڵوه‌ت بكات، نه‌یتوانیوه به‌هه‌موویه‌وه له ته‌واوی ته‌مه‌نی دا به‌قه‌د ژماره‌ی قامكه‌كانی ده‌ستێكیشی بزه‌بۆ منداڵه‌كانی لێ بدات، به‌ڵام كاتێك منداڵه‌كه‌ی له زانكۆ ده‌بێ و جارێك ته‌له‌فوونی بۆ ده‌كات و ده‌ڵێ: ناسر! ناسر خوله! ئه‌وه بۆ نایه‌وه، رۆڵه ئه‌وه‌نده له‌و عه‌جه‌مستانه چی ده‌كه‌ی؟ بۆ ته‌حتیلات بۆچی نایه‌وه؟ ــ بابه بۆچی بێمه‌وه، نایه‌مه‌وه، جارێ خۆ هێنده نییه له‌زانكۆم، ماوه‌یه‌كی دیكه دێمه‌وه، بۆچی له‌خۆڕا پووڵێكی زۆر به ماشێن بده‌م و له‌وسه‌ریش بۆ گه‌ڕانه‌وه دیسان به‌هه‌مان شێوه؟! ها! ده‌گه‌ر وایه لێره‌بم زۆر باشتره! ـــ ناسر خوله ـ له‌پشت گووشی هه‌ست به بیستنی هه‌نیسك ده‌كه‌م ـ رۆڵه ناسر گیان یانی له‌به‌ر كرێ ماشێن نایه‌وه؟ ـ هه‌ست به هه‌نیسك و گریانێكی خه‌فه‌كراو ده‌كه‌م ـ ناسرگیان به‌قوربان هه‌سته‌وه‌ره‌وه خۆ له‌برسان نه‌مردووین، بایه‌ی ئه‌وه‌نده‌مان هه‌ر ده‌بێ بیده‌ین به كرێ ماشێن ـ حه‌په‌ساوم ئه‌وه باوكمه به‌من ده‌ڵێ ناسر گیان؟ ئه‌وه باوكمه ده‌گری؟ موچووڕكێكی رووخێنه‌ر له‌بنی پێوه تا تۆقی سه‌رم سه‌ڕی كردم، بێ ئیختیار پێكه‌نین و گریان و له‌رز و ئاره‌قه‌م تێكه‌ڵ كرد‌و و گوتم: بابه‌گیان ـ ئه‌وه منم به‌بابم ده‌ڵێم بابه‌گیان؟ ـ بابه‌گیان ئه‌وه ده‌گری؟ مه‌گری بابه‌گیان به‌قوربان! ـ ئه‌وه منم به‌بابم ده‌ڵێم به‌قوربان؟ ـ مه‌گری بۆ ده‌گری! ـــ ناگریم دڵم پڕبووه، به‌خودا ناسر گیان ئه‌گه‌ر بمانبوایه بۆخۆم ده‌هاتم له‌و عه‌جه‌مستانه پیسه‌م ده‌هێنایه‌وه، ده‌ی كوڕم هه‌ر هیچ نه‌بێ بڕێك زوو زوو وه‌ره‌وه! ـ بابم گوتی گوڕم؟ یانی من كوڕی بابم؟ ـ ـــ باشه بابه‌گیان هه‌ر سبه‌ی دێمه‌وه سبه‌ی...
هیوادارم منیش بتوانم وه‌ك بابم ئه‌ورۆژانه‌ی گوێم له‌چرپه‌ی رۆحانی منداڵه‌كه‌م ده‌بێ بتوانم بگریم! بگریم به‌و راده له وره‌یه‌ی كه‌بابم بووی، هه‌رچی عه‌یبه و بڤه و شووره‌یییه‌ی خسته ژێر پێ و بۆ من گریا، بۆ من! ئاخر من بۆ ئه‌وه‌نده نه‌زان و نه‌فام بووم پێم وابوو بابم قه‌ت منی خۆش نه‌ویستووه؟ بۆ بۆ؟
ئاره‌زوو ئازیزه‌كه‌م، ئه‌گه‌ر ده‌بینی زۆر جار راشكاوانه پێت ده‌ڵێم به‌قوربانت بم، پێت ده‌ڵێم: ئازیزه‌كه‌م! پێت ده‌ڵێم: گیانی شیرینم، پێت ده‌ڵێم: ماڵه‌كه‌م! ئه‌و قسانه ته‌عاروف و مه‌زه‌ی راگرتنی خۆشه‌ویستیمان نین، ئه‌و قسانه بۆ سه‌لماندنی خۆشه‌ویستی من بۆ تۆ نییه، ئه‌وقسانه بۆ ئه‌وه‌ناكه‌م كه وه‌ك باوه به‌خۆشه‌ویسته‌كانمان بڵێین خۆشمان ده‌وێنن نا.. ! به‌ڵكوو من له‌ناخه‌وه ئیمانم به‌وه هێناوه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی پێیان ده‌ڵێم خۆشم ده‌وێن، شیاوی خۆشه‌ویستین، وه‌ك باوكم كه به‌هه‌موو به‌ربه‌سته‌كانی كۆمه‌ڵگاشه‌وه نه‌یتوانی خۆشه‌ویستی خۆی بۆ من بشارێته‌وه، منیش ئاوا تۆ به‌شیاوی ئه‌وه ده‌زانم كه پێت بڵێم: خۆشم ده‌وێی! من ته‌نیا ئه‌وه‌نده ده‌زانم كاتێك به كه‌سێك ده‌ڵێم: گیان، یان خۆشم ده‌وێی ته‌واوی پێكهاته‌كانی بوونم ده‌خیلن له گوتنی ئه‌و وشه‌یه و ره‌ساڵه‌تی ئه‌و وشه‌یه‌ش ئه‌وه‌یه خلووسی نیه‌ت و ده‌روون پاكی من به ده‌روونی پاكی به‌رامبه‌ره‌كه‌م بگه‌یه‌نێ به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌هانه‌یه‌ك بۆ خۆش ویستن و سه‌لماندنی ئه‌و خۆشه‌ویستییه بوونی هه‌بێ!!!
ئازیزه‌كه‌م، ئێمه هه‌موومان شیواوی خۆشه‌ویستین، تاسه‌ر ئێسقان لیاقه‌تی خۆشه‌ویستیمان هه‌یه، كاتێكیش ئه‌و خۆشه‌ویستییه بۆیه‌كتر باس ده‌كه‌ین، درۆ ناكه‌ین و ئیمانمان پێیه‌تی!!!
من له‌زۆر شت فێری به‌راستی خۆشه‌ویستن بووم، یه‌كێك له‌و شتانه‌ی فێری كردم به‌ڕاستی كاتێك به‌كه‌سێك ده‌ڵێم خۆشم ده‌وێی، به‌ڕاستی خۆشم بوێ، باوكم بوو!!!
باوكم هیچكات نه‌یگوت خۆشم ده‌وێی خۆشم ده‌وێی! به‌ڵام گوتی ناسر گیان! گوتی كوڕم! گوتی رۆڵه! ئه‌وه هه‌زار جار له وشه‌ی خۆشه‌م ده‌وێی بۆمن به‌نرخ تر و به‌ئه‌رزش تر بوو!!!
من له‌بابمه‌وه فێربووم كاتێك به كه‌سێك ده‌ڵێم گیان به‌ڕاستی پێم گوتبێ گیان به‌بێ هیچ به‌هانه‌یه‌ك و هیچ ده‌مامكێك!!!
ئه‌وه بۆ حه‌وت ساڵ ده‌چێ بابم دووجاری دوو ده‌قیقه‌یی به‌ته‌لفوون قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردووم، قه‌تیش له‌ماڵه‌وه ناوی نه‌هێناوم، قه‌تیش ده‌ری نه‌خستووه كه بیرم ده‌كات! قه‌تیش... به‌ڵام بیستوومه‌ته‌وه بابم له‌كن بێگانه‌كان له‌كن دۆستانی به‌دوور له ئاشناكان وه‌ك پاڵه‌وانێك باسی من ده‌كات!!!
دایكم به‌وه دڵخۆشه كه ئه‌گه‌ر بابم دڵ ره‌قیم له‌گه‌ڵ ده‌كات، به‌ڵام زۆر جار به‌دزییه‌وه بیستوویه‌تی تاریفی منی كردووه منی وه‌ك پاڵه‌وانێك ناوهێناوه!!!
نازانم چه‌نده پاڵه‌وان بووم، نازانم چه‌نده لیاقه‌تی ئه‌و ته‌شبیهانه‌ی بابم بووم! به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌هیچ شتێك‌دا هه‌ست به پاڵه‌وانێتی نه‌كه‌م، له‌یه‌ك شت دا هه‌ست به پاڵه‌وانێتی ده‌كه‌م ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه: من له خۆشه‌ویستی دا و له‌خۆش ویستن دا پاڵه‌وانێكی بێ وێنم و زۆر پاڵه‌وانانه خۆشه‌ویسته‌كانم خۆش ده‌وێ!!!
ئاره‌زوو ماڵه‌كه‌م تا دووسێ رۆژ خه‌ریكی ئیمتحانانی كۆرسی زمان ده‌بم و دوای ئه‌ویش هه‌ندێك كارم هه‌یه، حه‌فته‌ی داهاتوو یان یه‌كشه‌ممه یان دووشه‌ممه ئاگادارت ده‌كه‌مه‌وه كه‌ی بێیه سه‌ر خه‌ت و ئه‌وه‌ش دوایین نامه‌ی من ده‌بێ به ئیمه‌یل تا هاتنت بۆ ئێره‌و له‌سه‌ر ئیزنت پێشكه‌شی ده‌كه‌م به دنیای مه‌جازی ئینترنێت و موحیتی یاهوومه‌یل!
خۆشم ده‌وێی به‌قه‌ت خۆشویستنی باوكم بۆ من و به‌قه‌د چاوه پڕفرمێسكه‌كانی دایكم!!!
زوو وه‌ره...
په‌ڕی 77 ه
جه‌سته‌ی شه‌و بێ ئه‌ژمار رندكی قه‌ترانییه كه‌چی مرۆڤ ده‌سته‌مۆی مرۆڤ خۆیه‌تی.
قوڕگم پڕه له دیلی نه‌ژه‌نراوی له‌گوێی گادا نووستووی بێ خولیا‌و بێ ئاره‌زوو، ده‌زانم رۆژێك ده‌یانژه‌نم، ئازادیان ده‌كه‌م، به‌ڵام مه‌خابن ئه‌وان نازانن كه دیلی یانی چی، كه ئازادی یانی چی، كه چی یانی چی، كه ژه‌نین یانی چی، كه زان یانی چی!
به‌من چی كه نازانن ئه‌م قسانه‌یانی چی، كه ئازادی یانی چی، كه دیلی یانی چی، كه چی یانی چی؟! من(نه‌فه‌س) ته‌نها ده‌یهه‌وێ بزێ، به‌ژه‌نینه‌وه بزێ، ئه‌مجاره‌یان نه‌فه‌س هه‌وه‌سی ژه‌نینی تاریكییه‌كانی ناو قوڕگمی كردووه و ئه‌وه خه‌ریكی ژه‌نینه: " گه‌وره‌م گومان! ئه‌م كاته‌ت باش! به‌قوربانی پێڵاوه‌كانت بم! بێنه با پێڵاوه‌كانت بۆ بسڕم، پێ له‌سه‌ر سه‌رم دانێ، من موریدی تۆم، تۆ خوڵامی! ئه‌ی گومان! ئه‌ی په‌روه‌ردیگاری هه‌ژه بۆسه‌ره‌وه‌ی عاله‌میانم، تۆ سه‌ری خۆت له‌شه‌ڕی باوه‌ڕی قرپم بپارێزه! گه‌وره‌م گومان! گه‌ر كفر نه‌بێ، ده‌ڵێم: خۆزگه بوونت ببوایه و بمبینیایه‌ی و له‌گه‌ڵت بدوابایه‌م و كڕنۆشم بۆ ببردبایه‌ی! ئاخ كه چه‌نده سه‌رم سه‌ودای كڕنۆشی كردووه! گومان! ئه‌ی گومان! ئه‌ی گومان گیان! ئه‌ی خودای بێ بوونی منی باوه‌ڕبه‌تۆ! "زان"م هاتۆ! گه‌ر تۆ نه‌بی من چۆن بزێم؟! خولیاكان و ئاوات و ئاره‌زووه‌كانم هێزی "زان"م پێناده‌ن!
ژانم هاتێ، زانم هاتێ، ئه‌وه زام:
ـ په‌نا ده‌به‌مه به‌ر گومان له‌چنگ باوه‌ڕی تڕۆكراو و، وه‌ناوه گومان كه ده‌هه‌نده‌یه و داهێنه‌ر، ده‌ست پێ ده‌كه‌م، به" سڕینه‌وه‌ی سوڕڕی نه‌سڕواوه‌یی بۆسڕاوه‌كان..."
***
باسی هه‌وری دڵته‌نگیت كردبوو، منداڵیم بیركه‌وته‌وه: هه‌ور، هه‌ور، هه‌ور، دیسانیش هه‌ور، هه‌ر هه‌ور، تا چاو هه‌ته‌ر ده‌كات... هه‌ور جوانه، هه‌ور ناسكه، هه‌ور نه‌رمه، هه‌ورم خۆش ده‌وێ، له‌منداڵییه‌وه هه‌میشه هه‌ور پیرۆزییه‌كی پیرۆز بووه بۆم. هه‌میشه هه‌ورم خۆش ده‌وێ!
هه‌تاوێكی تاقه‌ت پڕووكێن و تیژ له دوورترین نوقته‌ی دووریی شاره‌كه‌م ـ ئه‌و شاره‌ی ته‌نانه‌ت تێشیدا له‌دایك نه‌بووم ـ له‌و په‌ڕی ماندوویه‌تی و له ئاره‌ق و خۆڵ گه‌وزاویدا، له تۆقی سه‌رمی داوه و، هه‌ست به هه‌ڵچوون و كوڵانی مێشكم ده‌كه‌م، هاكا به‌چۆكه‌وه كه‌وتم، هاكاش خوێن رشامه‌وه، ها.. ها.. توامه‌وه! ئا..! سه‌یركه! هه‌ور! هه‌وری هێنا! پێشی تاو گیرا، سێبه‌رێكی وه‌ی به‌قوربانی بم له‌ئامێزی گرتم، له‌ئامێزی سێبه‌ری هه‌ورام، ئا..ی كه خۆشم ده‌وێی هه‌وره سپییه‌كه، ئاخ كه شێتی تووڕه‌یی و ره‌شی و بۆری و چڵكنییه‌كانیشتم كه هه‌ر ده‌ڵێی عه‌شقه ره‌ش ئه‌سمه‌ره‌كه‌ی خۆمی! هه‌وره‌كه! هه‌وره‌كه! هه‌وره‌كه! هه‌وره‌كه! هه‌وره میهره‌بانه‌كه!!! ده‌ستم پێت راناگات له‌ئامێزت بگرم و پێت بڵێم: ئه‌ی به‌قوربانت بم هه‌ورگیان! به‌قوربان! به‌قوربانی فێنكایی سێبه‌ره‌كه‌ت بم!!!
شه‌وه زنازنای بێده‌نگی و جریوه جریوی ئه‌ستێره‌كان دڵم له‌خێڵه‌وه دێنن، هه‌ست به رشانه‌وه ده‌كه‌م، له جریوه جریوی ئه‌ستێره‌كان، له زمانیان، له قسه نادیاره‌كانیان، زۆر ده‌ترسم، زۆر ترساوم، له‌سه‌ربانم، هێڵنجه‌كانم وام لێ ده‌كه‌ن هه‌ستم له‌سه‌ر قوون دانیشم و سه‌رم بخمه سه‌ر چۆكم و، چاوه‌كانم له ئاسمان بدزمه‌وه و، له‌به‌ر خۆمه‌وه به ورته ورت غه‌ڵبه‌غه‌ڵبی بێده‌نگی چه‌واشه بكه‌م، سه‌رم له‌سه‌ر چۆكمه، ماندووم، زۆر زۆر ماندووم، دڵم له‌خێڵه‌وه دێ و سه‌رم له‌سه‌ر چۆكم داناوه، ده‌بێ بخه‌وم، به‌یانی زوو ده‌بێ هه‌ستم، كار نه‌كه‌م فه‌قیری برسیم ده‌كات. چاوه‌كانم ده‌نووقێنم، له‌سه‌ر پشت درێژ ده‌بم، چاوه‌كانم هێشتا نه‌كردۆته‌وه، چه‌ند ساڵمه؟! هه‌ندێك كه‌س پێم ده‌ڵێن منداڵه! ئه‌وانیش ده‌ڵێن: بووه به‌پیاو، باشه ئه‌گه‌ر منداڵم چۆن ده‌زانم "بێری"یه ره‌ش ئه‌سمه‌ره‌كه‌ی خۆم خۆش ده‌وێ؟ چۆن تا ئێستا توانیومه بیست و چوار نامه‌ی بده‌مێ و هه‌ژده نامه‌ی لێ وه‌ربگرم؟ تۆ بڵێی "بێری" تا ئێستا خه‌وی لێ كه‌وتبێ؟
ئه‌گه‌ر.. ئه‌گه‌ر ئه‌و بابه سه‌گبابه‌ی هێشتبایه‌ی ئه‌مسالیش بخوێنێ و له چوارمه‌كه‌ی قه‌بووڵ بوایه ئێستا ئه‌ویش وه‌ك من ده‌بوو به كلاسی چواره‌م، تۆ بڵێی ئه‌گه‌ر گه‌ڕانه‌وه شاری خۆیان بچێ بۆ مه‌دره‌سه و ئه‌ویش وه‌ك من باسه‌واد بێ؟! بڵێی به‌یانی بێری بێته سه‌ر شێره و گۆزه پڕكا له‌ئاو؟ بێری گیان چاوه ره‌شه‌كانت جادوویان كردووم، باشه ئه‌وه مانگێكه قه‌ولی ماچت پێ داوم، ئاخر كه‌ی ماچه‌كه‌م ده‌ده‌یه‌ی؟! بێری گیان خاڵم ده‌ڵێ هه‌تیوه زۆڵه تۆ چۆن توانیوته ئه‌و كچه جوانه ساز بكه‌ی؟ وه‌ڵا ناسر ئیمانم پێ هێنای؟ كوڕه ئاگات له‌خۆت بێ نه‌تانبینن، ئامۆزاكانی ده‌تكووژن، ئه‌وانه پیرانشارین، پیرانشاری زۆر تایه‌فه‌بازن، خزم په‌رستن، ده‌تكووژن! ئه‌رێ بێری خاڵم راست ده‌كا؟ ئێوه وان؟
نا خاڵه نا.. بۆ پێت وایه من كه‌رم، من بۆخۆم ده‌زانم چ ده‌كه‌م، تا ئێستا كه‌س به‌یه‌كه‌وه‌ی نه‌دیتووین، له دڵی خۆمدا "جا كێ بمانبینێ خۆ تا ئێستا له نزیكه‌وه قسه‌م له‌گه‌ڵ نه‌كردووه، ئه‌وه دوومانگه ته‌نیا به‌چاو قسه له‌گه‌ڵ یه‌ك ده‌كه‌ین". له نامه‌ی ئه‌مجاره‌یان دا جێگایه‌كی زۆر باشم بۆ نامه‌ی داهاتوو دیاری كردووه، جێگایه‌ك كه شه‌یتانیش عه‌قڵی پێی ناشكێ:" بیری جان این دفعه در كولانه‌یه مورغها نامه‌ام را می اندازه‌م، ساعت دو زوهر به بهانه‌ای برگرد به خانه در اونجاست".
ئا..خ! حه‌یام چوو، ئه‌مجاره‌شیان غه‌ڵه‌تی ئیملاییم هه‌بوو له‌جیاتی به "ز"ێی ده‌سته‌دار بنووسم زۆهر، به "ز"ێی "ر"ێ نووسیومه زوهر!!! هیچ نییه ئه‌مجاره‌یان كه نامه‌كه‌ی دیكه‌م بۆنووسی به‌فێڵ ده‌ڵێم: ئه‌وه به‌قه‌ستی" زۆهر"م به‌غه‌ڵه‌ت نووسیوه تا بزانم سه‌وادی چاكت هه‌یه و ده‌زانی من غه‌ڵه‌تم كردووه؟! نا.. نا!! من قه‌ت قه‌ت درۆ له‌گه‌ڵ بێری ناكه‌م و راستییه‌كه‌ی پێ ده‌ڵێم: پێی ده‌ڵێم من هه‌میشه له ئه‌وه‌ڵی ئیفتداییه‌وه كه ره‌ت بوومه‌وه تا ئێستا هه‌میشه له ئیملا ته‌ژدید بووم و ده‌زانم "بێری"ش پێ ده‌كه‌نێ!
خاڵه حسێنم پرخه‌یه‌كی توندی كرد، ترسام، وام زانی له‌خه‌ودا خنكا، چاوه‌كانم كرده‌وه:
ـ خاڵه خاڵه حسێن! خاڵه؟!
ـ ئا!؟ چییه؟ وه‌ختی هه‌ستانه!؟
ـ ئۆخه‌یش!
ـ چییه شێت بووی؟ چی ئۆخه‌یش؟
ـ هیچ، هیچ خاڵه بخه‌وه، شۆخیم كرد!
ـ هه‌تیوه كه‌ره بخه‌وه به‌یانی زوو ده‌بێ هه‌ستین!
ـ باشه خاڵه گیان باش!
له‌سه‌ر پشت درێژ بوومه‌وه، چاوم له عاسمان بڕییه‌وه، ئاهـ! ئه‌ی گیان!!! خۆ هه‌وری هێناوه! ده‌ی خوایه‌گیان به‌قوربانت بم سبه‌ینێ بارانێكی زۆر ببارێ و حه‌فته‌یك بێكار بین، نا.. نا!! خودایه‌گیان تۆبه، ته‌نیا با بڕێك ببارێ، هه‌ر پڕیشكه‌یه‌كیش بكات به‌سه، خودا ده‌كات تاوم لێ دیار نابێ، شه‌رت بێ له رۆژانی دیكه زۆر زیاتر كار بكه‌م.
به‌خه‌یاڵی ماچی "بێری"یه‌وه خه‌و...
هه‌وره، تا چاو هه‌ته‌ر ده‌كات هه‌وره، هه‌ر هه‌وره و هه‌ور و هیچی تر، ره‌ش ره‌شه، ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌وره ببارێ، هه‌رچی قوڵكی هه‌یه پڕ ده‌بێ له ئاو، جا مه‌له كردن خۆش ده‌بێ، پێنج شه‌ممه ئێوارێ و جومعه نیوه‌ڕۆ ده‌چین له‌قوڵكه‌كه‌ی پشته‌وه مه‌له‌یه‌كی چاك ده‌كه‌ین، هێنده‌م نه‌ماوه فێری مه‌له‌بم، ئه‌مجاره‌یان فیبره‌كان له‌خۆم ده‌كه‌مه‌وه و ده‌ست و لاقم باش میزان ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی وه‌ك خاڵم بتوانم مه‌له بكه‌م. خاڵیشم هه‌ر وه‌ك من بووه، بۆ ئه‌و فێر بووه؟ ده‌بێ منیش فێر بم!
تا چاو هه‌ته‌ر ده‌كات عاسمان به‌هه‌ور ئاوس بووه، ئا..خ كه من بارانم خۆش ده‌وێ، ئاخ كه هه‌وره‌تریشقه لێ ده‌دات دڵم وه‌خته له‌خۆشیان بێته ده‌رێ، هه‌مووجارێ به هه‌وره تریشقه و گرمه‌ی هه‌ور و باران وه‌بیر كوڕه‌كه‌ی حه‌زره‌تی نووح ده‌كه‌ومه‌وه، باشه تۆ بڵێی بۆچی كوڕه‌كه‌ی حه‌زره‌تی نووح له‌گه‌ڵ بابی نه‌ڕۆیشتبێ؟ وه‌ڵا ده‌ستی خۆش بێ، ده‌ستی خۆش بێ له‌گه‌ڵی نه‌چووه، حه‌تمه‌ن حه‌زره‌تی نووحیش وه‌ك بابم ویستوویه‌تی بیبا بۆ "كووره‌خانه"، تف له ئه‌رباب! تف له كوره‌خانه! تف له‌وه‌ی بۆیه‌كه‌م جار خشت بڕینی سازكرد!
وه‌ڵا له ئاودا بخنكێی و هه‌وره تریشقه له‌ته‌پڵی سه‌رت بدات باشتره له‌وه‌ی بچی بۆ كووره‌خانه! ئه‌مساڵ تازه هیچ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ساڵی داهاتوو بابم ویستی بێته‌وه بۆ كوره‌خانه وه‌ك كوڕه‌كه‌ی حه‌زره‌تی نووح به‌قسه‌ی ناكه‌م و له‌گه‌ڵی ناچم و خۆی لێ ده‌شارمه‌وه، باهه‌ر له‌برسان بمرم! له‌برسان بمرم باشتره له‌وه‌ی ماندوویه‌تی و جه‌مام بوونی ده‌ستی بێری ببینم. ئه‌گه‌ر بێری شووم پێ بكات قه‌ت نایبه‌م بۆ كووره‌خانه، قه‌ت قه‌ت، خۆم ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كه‌م وه‌ك ماڵی كاك ئه‌سعه‌دی جیرانمان گازێك ده‌كڕم و كاریگه‌ری بۆ ده‌گرم، بۆخۆشم له‌ماڵی پاڵی لێ ده‌ده‌مه‌وه و له‌گه‌ڵ بێری خۆشحاڵ ده‌بین.
ئاخ كه چه‌نده‌م هه‌ور خۆش ده‌وێ! ئاخ كه به‌قوربانت بم هه‌ورگیان!!! به‌قوربانی بابی بابی بابت بم هه‌وره‌كه‌گیان!!
***
په‌ڕی ۷۵ ه م
ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌بێ خۆشت بوێ وه‌ڕه‌ز ده‌بی.
سه‌ری خۆت جارێكی دیكه‌ش چیرۆكی ئه‌و ژنه‌م بۆ بگێڕه‌وه كه رازی نه‌ببوو بیگێن، كه‌چی به‌زۆری گابوویان! گوتت: له كاتی گایینه‌كه‌یدا به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له شتێك به‌ناوی خه‌یانه‌ت بكاته‌وه، خۆی به‌ده‌سته‌وه‌دابوو؟ گوتت: پێت وابێ چێژیشی وه‌رگرتبوو؟ دوایه‌ش هه‌ستابوو و رۆیشتبۆوه بۆ ماڵێ و به‌پێكه‌نینه‌وه، ئه‌وشته‌ی وه‌ك رووداوێكی ئاسایی رۆژانه بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی گێڕابۆوه و، گوتت: هاوسه‌ره‌كه‌شی قاقا پێكه‌نیبوو؟!!
ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌بێ خۆشتی بوێ وه‌ره‌ز ده‌بی.
ئه‌رێ جارێكی چیرۆكێكی دیكه‌شت بۆ گێڕامه‌وه، كامه بوو؟ ئه‌ها..! چیرۆكی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه بوو كه‌وا له‌ماڵه‌وه هه‌موویان به‌قوونی رووتی داده‌نیشتن! ئه‌رێ گوتت: كه میوانیان ده‌هات، له‌به‌رده‌رگا، له‌گه‌ڵ داكه‌ندنی پێڵاو و شته‌كانیان، جلووبه‌ر‌گه‌كانیشیان به‌ره‌ختاوێزه‌كه‌ی به‌رده‌گادا ده‌كرد و به كیر و گون و قوز و قوونی رووتییه‌وه ده‌هاتنه‌ژوورێ؟!!
ئه‌گه‌ر كه‌سێكت نه‌بێ خۆشت بوێ جۆرێكت لێ دێ.
تازه چیرۆكی ئه‌و ژن و مێرده‌شم بۆ بۆناگێڕییه‌وه وا ده‌چوون به دانسقه ژن و مێرده به‌ناو وه‌فاداره‌كانیان له خشته ده‌برد و په‌ته‌ی وه‌فا و مه‌فایا ـ نیان لێ ده‌خستنه سه‌رئاو؟!
ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌بێ خۆشتی بوێ جۆرێكت لێ دێ.
ئه‌ی چیرۆكی ژنی و مێرد و منداڵه تڕكه‌نه‌كانیان؟
ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌بێ خۆشت بوێ خه‌ونووچكه ده‌تباته‌وه.
تازه چیرۆكی ئه‌و ژنه‌شم بۆ بگێڕه‌وه كه‌وا رۆژێك منداڵه‌كه‌ی كوتووپڕ له‌ده‌رێ دێته‌وه و دایكی له‌بن كابرایه‌كی نه‌دیوو و نه‌ناس دا ده‌بینێ و، ده‌ڵێ: ئه‌رێ دایه ئه‌و كابرایه كێیه و، دایكیشی گوتبووی: وه‌ڵا رۆڵه منیش نایناسم!!!
ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌بێ خۆشی بوێی له‌وه‌ڕه‌زیان خه‌ونووچكه ده‌تباته‌وه و، تاقه‌تی هیچت نابێ و، هه‌ست به گێلییه‌كی رووخێنه‌ر ده‌كه‌ی و، ئاخرییه‌كه‌ی به‌پێوه خه‌ونووچكه‌كه‌ت ده‌تباته ناو خه‌وێكی قورسه‌وه و، ده‌كه‌وی و، پشتت، جێیه‌كت ده‌شكێ!!!
***
په‌ڕی 74 ره م
دڵپڕم، گریام. ئه‌رێ ئه‌تۆ به‌دڵپڕی دڵپڕێك دڵ‌پڕ ده‌بی؟! به‌ڵێ! به‌ڵێ و ژار، ژان، درۆده‌كه‌ی، دڵ‌پڕ نابی!
به گریانی گریاوێك گریانت دێ؟! ماڵتێكته خۆ ئینسان ناوێرێ له‌ترسی تۆ هیچ بڵێ، ئێستا چی بڵێم؟ هه‌ر گوویه‌ك دیخۆی بیخۆ! زووكه!!! به‌ڵێ! درۆده‌كه‌ی گریانت نایه!
بریندارم، ئازاراویم. ئه‌رێ ئه‌تۆ...
باشه.. باشه.. له‌سه‌ری مه‌ڕۆ!
نووسینم دێ، ئاوساوی نووسینم. ئه‌رێ ئه‌تۆ به‌نووسینی بنووسێك نووسینت دێ؟! وه‌ك خۆت قسه بكه‌م؟ ـ ئا ـ باشه: گووم دێ، ئاوساوی گووم. ئه‌رێ ئه‌تۆ به گووخواردنی گووخۆرێك گووت دێ؟ یان به گووان ئاوسانی گووكه‌رێك گووت پێ ده‌خورێ؟!
باشه.. با له‌و شه‌ڕه فڕه‌ی گه‌ڕێین، وه‌ره با وای دانێین ئه‌م په‌ڕه‌ی به‌رده‌ستمان په‌رستگه‌یه و ئێمه‌ش هاتووین بۆ دان پێ‌یانان، ئه‌گه‌ر وره‌ی سه‌ربه‌خۆ دان پێیانانت نییه، ئه‌وه ئه‌من وه‌پێشت ده‌كه‌وم.. ده‌ی وێڕای من:
تف له‌خۆم! هیچ له‌خۆم! درۆ له‌خۆم! بێز له‌خۆم! غایه‌ن له‌خۆم! میهر له‌خۆم! مه‌رگ له‌خۆم! ئامین!!!
ئێمه هیچ گوویه‌ك نین! تف له ئێمه! زۆر هیچ و پووچین! درۆزنین! غایه‌نین! جه‌لادین! میهره‌بانین! هیچ گوویه‌ك نین، نا.. هیچ!!!
ئێمه كۆمه‌ڵێك دووپێی هیچ و پووچی غایه‌نی درۆزنی گووخۆری میهره‌بان و جه‌لاد و جێی به‌زه‌یین كه ناوی خۆمان ناوه مرۆڤ، ئینسان!
كاتێك كه یه‌كترمان خۆش ده‌وێ ئه‌وه‌نده جوانین گریانمان به‌حاڵی خۆمان دێ! كاتێك رقمان له‌یه‌كتره ئه‌وه‌نده ناحه‌زین كه پێكه‌نیمان به‌حاڵی خۆمان دێ!
جاری وایه ئه‌وه‌نده‌مان یه‌كتر خۆش ده‌وێ كه له‌ئامێزی خۆشه‌ویستییا ئێسقانه‌كانی یه‌كتر وردوخاش ده‌كه‌ین.
جاری واشه ئه‌وه‌نده‌مان ره‌ق له‌یه‌كتره كه له چركه‌ساتی په‌لاماردا، داروبه‌ردی لێك ترازاوی یه‌كتری ده‌خه‌ینه‌وه سه‌ریه‌ك.
جا ئه‌لێره‌دایه شاعیر ده‌ڵێ:
تف له‌مرۆڤ
بژی مرۆڤ
مرۆڤ گوویه‌كی به‌نرخه!!!
***
په‌ڕی ۷۳هه‌م
ـ فه‌رمایشته و زۆر مه‌تینه، چ بكه‌ین فێرین، ویست و نه‌ویست تێكه‌ڵ ئه‌كه‌ین. ئه‌وه‌ش واته: دڵنیانین و ده‌ترسین: له‌ویستمان، نه‌ویستمان.
زۆر سه‌یره گه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌م له‌وی نێوگه‌ڵده‌رێ نه‌بیستایه، نه‌مده‌زانی داوای ویستم هێزی ده‌خۆمه و، نه‌شمده‌زانی نه‌دانی ویستم، هێزی ده‌وی.
ده‌مت بكره‌و بكه‌نه و، بڵێ:
گۆڕه‌پانێكی پڕمه‌ترسه، سوپای داوا و سوپای نه‌ده‌ر!
لێردا به‌تایبه‌ت به‌سه‌نج دان به‌م مه‌سه‌له‌یه كه: به‌شێوه‌یه‌كی جێ پێزانراو سه‌مه‌ره‌كان جێی پێزانینن، پێویسته شتێك بكه‌ین، یانی چۆنێتی به‌كارهێنانی رۆحی سه‌مه‌ره‌كان، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، پێویسته و ئه‌گه‌ر به پێویستی نه‌زانی ئه‌وه كه‌س گووت به‌كڵاوی ناپێوێ.
چ بكه‌م، به ده‌سته‌خۆم نییه، ئه‌من هه‌میشه هه‌روا دێزه‌م، ناتوانم له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌كان و چه‌نه‌وڕییه‌كانی زاری كه‌س ـ ته‌نانه‌ت تۆش ـ هاوڕابم.
میلله‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م باسه‌شم له‌گه‌ڵ باسه‌كانی پێشووم دژبه‌ر بوو، گوێ مه‌ده‌نێ، ئاخر چوونكه لام وایه گه‌ر له‌ده‌ماری گوێ نه‌دان باش رۆبچین، ده‌توانین هه‌مووشتێك ـ به‌م باسه‌شه‌وه ـ فووبده‌ین.
گوێ نه‌دان جۆرێك رۆچوونه.
جا مادام رۆچوون ته‌نیا ده‌رخه‌ر و هێزێكه كه ـ گه‌ر بخوازی و بتهه‌وێ هه‌رشتێك له رێگای ئه‌وه‌وه دانی پێیا بنرێ و بێته‌وه بوون و، نه‌كۆڵیشی لێ بكرێ بگه‌ڕێته‌وه نه‌بوون ـ بۆ رۆنه‌چین؟!
راوه‌سته.. سه‌یركه...: نه‌بووه‌كان دێنه‌وه بوون و، بووه‌كان ده‌چنه‌وه نه‌بوون، ئه‌وه‌یش به‌چی؟ ته‌نها به‌ڕۆچوون!
ده‌مت داخه! مه‌كه‌نه! به‌س بڵێ:
بازنه‌یه‌كی سه‌مه‌ره‌یه بوون و نه‌بوون!؟
باشه.. باشه! چم گوتووه؟! خۆدێزه مه‌كه! بێته بارێكی نه‌كۆڵی له‌م بازنه‌یه‌ش ده‌كه‌م.. ها!!
ئا...خ! گه‌ر له‌به‌ر...!
ئه‌م پێ داگرییانه‌ی من بۆ لێفه‌هه‌ڵدانه‌وه له گووكارییه‌كانی دووپاشووه‌كانی چاخه‌كانی ئه‌وێ ده‌مێ و، تا ئێستاشی ده‌گه‌ڵدابێ، هه‌مووی له‌داخی ئه‌و زارداپچڕان و سه‌رسووڕمانه نێوگه‌ڵده‌رانه‌یه‌ی ئێوه‌وه‌یه، ده‌نا ئه‌م وه‌ك خۆم چ گونم به‌م باسه ده‌چوو؟!
ده‌بڕۆ گووبخۆ ـ به‌زارخواركردنه‌وه‌وه ـ : هه‌ر ده‌سكه‌وتێكی دووپاشووه‌كان به‌ستراوه‌ته‌وه به كۆمه‌ڵێك ئه‌زموونی ئه‌رێنی و نه‌رێنی!
ئه‌ی نییه؟!
ئه‌رێنی سه‌گی كێیه و نه‌رێنی كه‌ری كوێیه؟! ـ به‌م قسه‌یه‌دا وه‌بیر شتێك هاتمه‌وه ـ ئه‌وه جارێكی به ژنێكی نێوگه‌ڵده‌رم گوت:
ئه‌رێ ده‌مده‌یه‌ی یان نا؟
ـ ده‌مده‌یه‌ی یان نا، یانی چی؟ یا ده‌تهه‌وێ یان ناتهه‌وێ ئیدی، بۆ ناڵێی یه‌كێكم ده‌یه و هه‌ستییه حه‌وا؟! ئه‌منیش یان ده‌ت ده‌مێ یان ناتده‌مێ ئیدی!!!
***
په‌ڕی 72 هه‌م
ته‌نانه‌ت بۆ به‌شوێنێك گه‌یاندنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یش پێویست ناكا زۆری له‌سه‌ر بڕۆین، چوونكه بێده‌نگی لێكردنه‌كه‌ی پێده‌چێ ئه‌نجامی رووتری لێ بكه‌وێته‌وه. كورتی ببڕمه‌وه: بۆخۆتان سه‌یری شتێك بكه‌ن.. هه‌رشتێك، كارتان به‌وه‌ی نه‌بێ.. هه‌رچێكی بێ!
هه‌روه‌ها ده‌كرێ ئه‌و باوه‌ڕه له‌گه‌ڵ تێڕوانینێكی به‌هێماكراوی كۆنی لای خۆمان، كه له كۆتاییه‌كانی شه‌وێك و سه‌ره‌تاكانی رۆژێكی دیكه‌ی ئه‌وبه‌رییه‌كان ـ كه باوه‌ڕی باوی ئه‌وكاتیان بووه ـ پێك بچوێندرێ.
بۆ وێنه بۆخۆتان سه‌یری شتێك بكه‌ن: (...)
نووسراوه‌كانیش.
ئه‌وانی تریش.
به‌دوای ئاماژه‌كان، له‌ده‌ره‌وه‌ی ئاماژه‌كان مه‌گه‌ڕێن! جا هه‌ر بڵێن من گوومخواردبایه باشتر بوو.
له‌كاتێك دا زۆڵه رووداوه‌كان له‌دوای وه‌چه‌كانی دووهه‌م و سێهه‌می پاش خۆیان را تا به ئێستا هیچیان بۆ رابه‌كانی خۆیان نه‌كردووه، ئه‌ی ئه‌وانه چین وا ئێمه به‌ناوی میرات به‌خۆمانه‌وه هه‌ڵواسیون؟
هه‌ر بۆیه ده‌توانین بڵێین: به‌هۆی خزمه‌ته‌كانیان له لارێكارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بێوێنه بوون و جڕتیان خه‌ڵاته.
به‌ڵام گوایه له پێیان ئه‌سپێردراوه‌كانی له‌رۆحان خێوه هیچ و پووچه ناوداره‌كان باشتر بوون. به‌مه‌چی؟!
باشه ئه‌گه‌ر به‌ڕاستیان بوو بۆ له‌سه‌ر له زۆڵه‌وه‌گلاندنی ئه‌و شیكارییه ناوازانه ته‌رس و گوویان تێكه‌ڵ كردبوو و شڵه‌ژابوون؟
ده‌یجا با گووی وا نه‌خۆن!
لێم مه‌گرن تازه گه‌ڕاومه‌ته‌وه.
جا بۆیه ئه‌لێره‌دایه ده‌ڵێ: ئه‌وان هێزه له‌قوزان ده‌هێنراوه‌كان به هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له‌سرووشت نازانن و، ته‌نانه‌ت پێشیان وایه له‌ئه‌نجامی ناسینی شاز و پوختتری ئه‌وانه كه ئه‌و گووخواردنه: كه گوایه هه‌رشتێك له‌سه‌ر جێی خۆ له‌جێیه، بڵاو بۆته‌وه!!!
***
په‌ڕی 71 ه‌كه‌م
"ئه‌وه‌ـ انه" باسێكن كه ته‌نیا كاتێك رێ‌یان تێده‌چێ، كه له‌و زینده‌خه‌وه رابین. به‌ڵام له‌م پێوه‌ندییه‌دا، لام وایه ئه‌گه‌ر جیاوازییه‌ك له نێوان مێشكی به‌ناو گه‌مژه‌كان و، وه‌ك ده‌ڵێن گه‌وره‌كان قایل بین، ئه‌وه له‌سه‌ری نه‌ڕۆین چاكتره، هه‌ربۆیه ده‌توانین سه‌یری شتێك بكه‌ین.
ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به‌تایبه‌ت له‌ناو "ئه‌وه" ناسه‌كانی دنیاش دا زۆر به‌رچاو ده‌كه‌وێ، ئه‌مه‌ش ده‌بێ له‌گه‌ڵ شتێك هه‌ڵسه‌نگێنین كه به‌م دواییانه بۆته جێی تێڕامانێ و ده‌ركه‌وتووه كه له‌وشته‌دا جێیه‌ك بۆ قسه و باس ماوه.
نموونه‌گه‌ڵێكی بێ ئه‌مژمارم پێشتریش ـ به‌ر له‌م دێڕانه ـ له‌ناودابوو، كه‌چێ نه‌مهێنانه‌وه چوونكه واباشتره. دیاره كورته ئاماژه‌یه‌كم له وشه‌ی 195 دا گونجاندووه كه ده‌توانین بۆ وێنه سه‌یری بكه‌ین.
ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌یه كه هه‌ر وشه‌یه‌ك ده‌توانێ یه‌كه‌م وشه‌ی ئه‌م باسه قاچ وقول درێژه بێ. بۆ ئه‌وه‌ی ره‌سته‌كه به جۆرێك نه‌یه‌ته به‌رچاو با جارێ وشه‌ی "ئه‌وگونه"ی تێدا نه‌بێ.
هه‌ر ئه‌م باسه "ئه‌وه"كانی دیكه‌ش باسیان لێوه‌كردووه، یانی ئه‌گه‌ر واز له نموونه نه‌هێنین: ئه‌وان له‌وشه‌یه‌كی وه‌ك "جیهان" دا ویستوویانه به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له شتێك به‌ناوی "هێزی خاوێنی ئاوز" هه‌ندێك شتیان بۆ ده‌ركه‌وێ.. ئای ناكه‌وێ؟! "ئه‌وه"یه.. ئه‌و گونه‌یه!!!
فه‌قیرانه ئه‌وانیش سه‌ره‌ڕای ڕاوبۆچوونه‌كانی خۆیان زۆرپشت به بۆچوونه‌كانی "ئه‌و ـ گون ـ ه " ده‌به‌ستن.
ریشه‌ی وشه "ئه‌وه".. "له‌وه" وه‌رگیراوه، كه‌به‌مانای خایاندن دێ و یانی ئه‌وكه‌سانه‌ی حه‌زیان له خواردنه زۆر " له ـ وه" ده‌چن.
بۆ ئه‌وه‌ی تووشی سه‌رلێشێوان نه‌بن، نموونه‌یه‌ك له وه‌رگێڕانه‌كانی "ئه‌وه"تان بۆ ده‌هێنمه‌وه و، مه‌به‌ستیشم ته‌نیا و ته‌نیا وه‌رگێڕانه‌كه‌ی "ئه‌وه" نییه كه بۆ زۆر ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵكوو ده‌توانین ئاماژه به كۆمه‌ڵێك وه‌رگێڕانی دیكه‌ش بكه‌ین كه ئێستاكه لێره و له‌وێ به‌سه‌ر خه‌ڵكدا ده‌ڕشێنه‌وه. گه‌وره‌كان ده‌زانن.
ئه‌وانه‌ی خوویان به لێكدانه‌وه و ره‌خنه قه‌به قه‌به‌كان گرتووه، ده‌ماریان ئه‌وه ناكێڵێ كه بێن و بۆ جارێكیش بووبێ "له‌وه" بڕوانن.
هه‌روه‌ها زۆربه‌ی جاران به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌نا بۆ "ئه‌وه" به‌رن، بۆ ئه‌وه‌ی "له‌وه" حاڵی بن، ده‌سته‌وداوێنی وشه‌دانه‌كان ده‌بن و، كه دێنه سه‌ر لێكدانه‌وه‌ی "ئه‌وه"كان، به‌بێ ئه‌وه‌ی له جێی خۆیان هه‌ستن و جێگۆڕكێیه‌ك بكه‌ن، بڕیاری كۆتایی ده‌ده‌ن و دێنه‌وه سه‌ر "ئه‌وه"!
" ئه‌وه ـ انه" هه‌موویان رێ‌یان تێده‌چێ كه له‌قسه‌یان وه‌رده‌ین، به‌مه‌رجێك له‌م زینده‌خه‌وه ڕابین و قوونه‌جووڵه‌یه‌ك و جێگۆڕكێیه‌ك بكه‌ین.. ئای نییه! ئه‌وه‌یه.. ئه‌و گونه‌یه!!!
***
په‌ڕی 70 یه‌م
(( بۆ ئارام ))
ژیان،
بۆ ئه‌وانگه‌ڵ،
سێ وشه‌یه:
هاتن،
ژیان،
مردن!
به‌ڵام،
بۆ ئێمه‌ومانان
دوو وشه‌یه:
هاتن،
مردن!
(( بۆ ئارام؟ ))
***
په‌ری 69 يه
باران مه‌بادا نه‌هێڵێ.. ئا.. یا هی هێشووی.. هه‌یهوو! مه‌ته‌ڵ هه‌تاكوو نه‌هاته.. لێی گه‌رێ! هه‌تاكوو.. هات و هاوار! ها بێنه تێی وه‌رده. سی شار، تا توانیم ساردی.. نچ گرتوویانه. هی.. بیده‌یه! مه‌بادا نه‌توانێ هه‌تاكوو هه‌م بتی "سساهت هت"م بۆ.. بت؟ ئا.. ب‌ب بۆوام سه‌یر ده‌كه‌ی؟! تا تۆ خه‌نه هاته لێوی به‌یتانت، یا باشتر وایه بڵێم: تا تۆ بت.. تت تاتۆ مووی.. تا تۆ تارای.. هه‌تاكوو.. هه‌كووهه‌ی! ماڵته...! تت تاتۆ یه‌خسیری.. یان موتریبی"سسا هت هت" و.. ئا.. سی شار! یا تۆ خۆت له.. من؟! هی مه‌ستی؟! مه‌ستی یابه.. بۆ تۆ.. تت سه‌بركه تۆ.. تت یه‌كی یه‌ك شه‌و. هی هه‌بوون، هی هه‌وبوون، هی ته‌نهابوون. تت ته‌قه‌ته‌ق! خۆهه‌رچی.. خۆهه‌رچی.. ئه‌رێ دا قاقه‌زێك له‌و قاقه‌زانه‌ت پێ نییه، تا له‌بیرم نه‌چۆته‌وه.. ئه‌رێ باران ده‌لێگه‌رێ ماڵته! ه‌پپ.. خ‌خخخقق ق ...
ـ ها..!؟ بۆ وام سه‌یر ده‌كه‌ی؟!
***
په‌ڕی 68 ه‌م
وێ ده‌چێ دوڕگه حاشا باوه‌ڕێزه‌كانی سه‌رده‌می لاڵ و پاڵیمانی، له‌نێوان سه‌ره‌رۆییه‌كانی هۆنراوه‌كانمووتۆ و سستییه‌كانی مان، به كه‌مته‌رخه‌مییه‌كی باران به "ئاو"دا دابێ.
تۆ ئه‌ڵێی:/ تۆ ده‌ریای/ ئارام... ئارام/ پڕ له ماسی خۆشه‌ویستی/ منیش دوڕگه!/ مات و ته‌نیا.../ بۆ هه‌ر لایه‌ك كه ده‌ڕوانم/ تۆ ئه‌بینم.../.
ئا.. ده‌زێم و، بێ.. پاڵ پێوه‌ده‌نێم و، پێ.. فوولێده‌كه‌م و، تێ.. توندده‌كه‌مه‌وه و، جێ هه‌ڵده‌دڕم و، حێ.. ده‌كه‌مه‌وه و، خێ.. ده‌ڕووشێنم و، دێ.. ده‌كڕێنم و، وێ.. لێ ده‌كه‌مه‌وه و، وێ.. ده‌كولێنمه‌وه و، زێ.. ده‌خولێمه‌وه و، سێ.. سواخ ده‌ده‌م و، شێ.. ده‌كه‌م و، عێ.. ده‌شكێنم و، عێ.. ده‌ڕشێمه‌وه و، خێ.. ده‌خورێنم و، غێ.. هه‌ڵده‌ده‌مه‌وه و، خێ.. ده‌هاڕم و، فێ.. داده‌لووشم و، كێ.. ده‌زێم و، مێ.. قه‌وه‌رێده‌ده‌م و، مێ.. قوت ده‌ده‌م و، پێ.. ده‌شۆمه‌وه و، پێ.. ده‌گه‌زم و، قێ.. ده‌گریم و، جێ.. ده‌پشمم و، جێ.. ده‌كه‌نم و، رێ.. تووڕه‌ده‌بم و، سێ.. خه‌مبار ده‌كه‌م و، هێ.. خۆشحاڵ ده‌كه‌م و، ڤێ.. خۆش ده‌وێم و، ژێ.. ده‌شارمه‌وه و، گێ.. ئاشكرا ده‌كه‌م و، تێ.. به فشه داده‌گرم و، قێ.. سارد ده‌كه‌مه‌وه و، ئا.. ده‌سووتێنم و ئه‌ڵێم:/ تۆ كه‌ناری/ جار هه‌یه هێور/ جار هه‌یه سه‌رسام!/ ناڵێم: تۆ پڕ له ماسی خۆشه‌ویستیی/ ئه‌ڵێم: پڕ له شێته شه‌پۆله‌كانی سه‌رئاگر و تراویلكه بێ ده‌مامكه‌كانی بن زێ و هێورییه حه‌كه‌داره‌كانی تووڕه‌یی ی و/ منیش.. جارهه‌یه مات و ته‌نیا... م و/ جاریش هه‌یه ته‌ڕ و تاساو...! م/ بۆ هه‌ر لایه‌ك كه ده‌ڕوانم/ خۆم ده‌بینم.../ تێداماوم من كه‌نارم یان تۆ ...؟!/ تێداماوم من لێوارم یان تۆ ...؟!/...
وێ ده‌چێ كه‌نار شه‌پۆله ته‌ڵپاتینه به"با"وه‌تاوه‌رێدراوه‌كانی سه‌رده‌می لاڵ و پاڵیمانی، له‌نێوان سه‌ره‌رۆییه‌كانی تاڵه‌ڵمنووتۆ و سستییه‌كانی مه‌رگ، به سه‌رخۆشییه‌كانی "با" به بادابێ.
***
په‌ڕی 67 ه م
سه‌فه‌ره. له‌شی قورس و سڕ و گه‌رم و مه‌ستی خه‌وی مناڵ ئاسام، ده‌ده‌مه ده‌ستی زینده‌خه‌وێكی ده‌سكرد و، خۆمت لێ له‌گێلی ده‌ده‌م. خه‌یاڵم ــ به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س بتوانێ، به‌دوو په‌نجه، تان و پۆكه‌ی بۆ ده‌ركه‌وێ ــ له‌سه‌ر هه‌ردووك له‌پی ده‌سمی داده‌نێم و، به‌ری ئه‌ده‌م. من باسی ره‌گه‌زی ره‌مزی راچڵه‌كانێكی ناوازه‌ی خۆمت بۆ ده‌كه‌م و، تۆش به ره‌گه‌زی ده‌گمه‌نته‌وه، گوێم ده‌ده‌یتێ و، خۆتم لێ له‌گێلی ده‌ده‌یت.
ــ خۆ تێ ئه‌گه‌ی؟! ئه‌زانی خۆ چیت پێ ئه‌ڵێم؟!
ــ ئا..، نا.. ببووره، یانی به‌ڵێ، ئه‌زانم!
تۆ ئه‌زانی من چی ئه‌ڵێم، به‌ڵام ئه‌من ئه‌ڵێم: گوڵم! ره‌گه‌زی ره‌مزی راچڵه‌كانه ناوازه‌كه‌ی من چه‌نده ناڕوون و، تاسه‌ر ئێسقانان قووڵه، "ئا..، نا.. ببووره، یانی به‌ڵێ، ئه‌زانم"ه‌كه‌ی تۆ، سه‌د هێنده قووڵ و ناڕوونترێكه.
خۆزگه بمزانیایه ــ كاتێك پێت ئه‌ڵێم: خۆ تێ ئه‌گه‌ی؟! ئه‌زانی خۆ چیت پێ ئه‌ڵێم؟! و، تۆش ئه‌ڵێی: ئا..، نا.. ببووره، یانی به‌ڵێ، ئه‌زانم ــ چی ئه‌زانی؟! چۆن ئه‌زانی؟!
به‌درێژایی ئه‌م سه‌فه‌ره، ناچاو له‌چاو و، ناروو له‌روو، هه‌زار جارم باسی ره‌گه‌زی ره‌مزی ئه‌و راچڵه‌كانه ناوازه‌یه‌ی خۆم، "واته: تۆ ئه‌زانی له‌وسه‌ری دنیاش هه‌ندێك كه‌س هه‌ن دایكیان هه‌یه؟" بۆ كردی و، تۆش به: ئا.. نا.. ببووره، یانی به‌ڵێ، ئه‌زانم، وه‌ڵامت دامه‌وه.
ــ تۆ ئه‌زانی له‌وسه‌ری دنیاش ــ كه ئه‌ڵێم: ئه‌وسه‌ری دنیاش، زۆر دوور مه‌ڕۆ، هه‌ر ئه‌م دنیایه‌م مه‌به‌سته ــ هه‌ندێك كه‌س هه‌ن دایكیان هه‌یه؟
ــ ئا.. نا.. ببووره، یانی به‌ڵێ، ئه‌زانم.
كه ئه‌ڵێم: تۆ ئه‌زانی له‌وسه‌ری دنیاش هه‌ندێك كه‌س هه‌ن كه دایكیان هه‌یه و، دوایه تۆش ئه‌ڵێی: ئا.. و، دواتره‌كه‌شی ده‌ڵێی: نا.. ببووره، یانی به‌ڵێ، ئه‌زانم، چی ئه‌زانی؟! یانی تۆ ئه‌زانی.. یانی.. یانی.. یانی تۆ ئه‌زانی ره‌گه‌زی ره‌مزه‌شاراوه‌كه‌ی ئه‌و راچڵه‌كانه ناوازه‌یه‌ی من، كه له‌پشت ئه‌م ره‌سته‌یه:..، "واته: تۆ ئه‌زانی له‌وسه‌ری دنیاش هه‌ندێك كه‌س هه‌ن دایكیان هه‌یه؟" خۆی حه‌شارداوه، به دووپه‌نجه‌ی ده‌ست رێخستن، هه‌ڵسه‌نگانی بۆ بكه‌یت و، پێكهاته و تان و پۆ ناڕوونه‌كه‌ی له زه‌ینتا وێنا بكه‌ی؟!!
ــ ئا..، نا.. ببووره، یانی به‌ڵێ، ئه‌زانم!!!
ــ ئاخر چی ئه‌زانی؟! چۆن ئه‌زانی؟! بۆ شێتم ئه‌كه‌ی؟!!!
***
په‌ڕی 66 ه‌م
تۆ به‌ڕێكه‌وت رێت كه‌وته ئه‌م شاره پڕ له چوارڕێیانه و ئێمه‌ش به‌دانسقه ده‌گه‌ڵت كه‌وتین و بووینه ژه‌نیاری تایبه‌تیی ئاوا‌زه پڕ له نه‌عره‌ته‌كانت. تۆ هه‌ر ده‌ڕۆی و رێ ده‌بڕیی و به ته‌واوی بوونته‌وه گۆرانی له قوڕگت ده‌ده‌یته ده‌رێ و ئێمه‌ش پێ به پێ، هه‌نگاو به هه‌نگاو له‌ته‌كتا دێین و بۆت ده‌ژه‌نین.
ماڵاوا ئه‌ی ئاواز خوێنه ده‌نگ پڕ له نه‌عره‌ته‌كه، ماڵاوا! ئه‌ركی پێیان ئه‌سپێردراوی ئێمه تا ئێره بوو. له‌مه به‌دوا، له‌م چوارڕێیانی دابڕانه‌یا ئێمه ده‌بێ به جێت بێڵین و له‌ته‌ك ده‌نگبێژه رێبواره نه‌ناسراوه‌كه‌ی ترا رێگه ببڕین.
ئه‌م كاته‌ت باش خاتوونه به‌ساڵاچووه رێڤه‌نگه‌كه، له‌مه‌به‌ولا تا گه‌یشتن به چوارڕێیانی ئه‌وێ دی، له‌ته‌ك تۆیاین و ژه‌نیاری تۆین.
ماڵاوا له‌تۆش ئه‌ی پووره روومه‌ت داڕناوه دڵ پڕ له كه‌ڵكه‌ڵه هه‌ڵوه‌ریوه‌كه‌ی ئه‌وێ زه‌مه‌ن، ماڵاوا! ئیتر ئێمه ده‌بێ له‌ته‌ك كه‌سێ ترا رێگه ببڕین و ببینه ژه‌نیاری وی.
ئێمه گرووپێ ژه‌نیاری گه‌ڕۆكین. هه‌مێستاكه‌و گشت كات و ساتی ته‌مه‌نمان، به‌هێوری و دڵبڵاوی، له‌ته‌ك تاك به‌تاكی ده‌نگبێژه قوڕگ پڕ له نه‌عره‌ته‌كانی ئه‌م شاره پڕ له چوارڕێیانه هه‌نگاو ئه‌نێین و، بۆیان ئه‌ژه‌نین و جێیان ئه‌هێڵین.
ئه‌م كاته‌ت باش تۆره‌مه گچكه‌كه‌ی دایكه‌واو باوكه‌وا وه‌جاخ كوێره‌كه‌ی دیرۆك، ئه‌م كاته‌ت باش! تێی بچریكێنه نۆره‌ی تۆیه، له‌ته‌ك تۆیاین، بێ خه‌م به، بێ خه‌م! ئێمه بۆتۆشی ئه‌ژه‌نین. ئێمه ته‌نیا گرووپی ژه‌نیاری گه‌ردوونه‌گه‌ڕی ئه‌م شاره‌نین، تێی بچریكێنه و مه‌ترسه! دڵنیابه له‌سه‌ر هه‌ر چوارڕێیانێكی ئه‌م وڵاتی پڕ له چوارڕێیانی بێ گه‌ڕانه‌وه‌یا گرووپێ ژه‌نیاری گه‌ڕۆكی له‌چه‌شنی مه‌ت ده‌س ده‌كه‌وێ، دڵنیابه و ده‌نگ هه‌ڵبڕه، ئێمه له‌ته‌كتا تا سه‌رتای چوارڕێیانی گه‌ڕانه‌وه، كه-وابێ و، هه‌وساری چڕینه‌كه‌ت لێ نه‌قرتێ، له‌ته‌كتادێین. بێ خه‌به بێ خه‌م! له‌م شاره پڕ له چوارڕێیانه‌دا، دڵنیابه هیچ كات بۆ ژه‌نیاری وه‌كه‌مه دانامێنی. جا چۆن ئه‌بێ جێیتان بێڵین؟! نا.. نا..! ئێوه ده‌نگبێژه ناوازه نازداره‌كانی شاره دوور له شاگه‌شكه‌بوونه‌كه‌ی خۆمانن، شتی وا نییه و چتی وا نابێ! تێی بچریكێنن، ئێوه به‌خته‌وه‌ر ترین ئاوازخوێنه‌كانی سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌وینه‌ن و دڵنیاشتان ده‌كه‌ینه‌وه، ئێمه ئێوه: به‌قه‌ت په‌ڕه پووشێكیش ناخوازێ له‌بێ ژه‌نیاری بتۆقێن! ماڵاوا تۆش ئه‌ی تۆره‌مه گچكه‌كه‌ی دایكه‌واو باوكه‌وا، ماڵاوا!
به‌ڵێ ئێمه كۆمه‌ڵه گرووپێكی ژه‌نیاری گه‌ڕۆكی شارێكی پڕ له چوارڕێیانی بێ گه‌ڕانه‌وه‌ین و گشت كات و ساتی ته‌مه‌نمان بۆ ئێوه‌ی ئاوازه‌خوێنی شاره پڕ له ده‌نگبێژه دوور له شاگه‌شكه‌ییه‌كه‌مان ته‌رخان كردووه و، دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا ئێمه له هه‌موو ئامێرێكی ژه‌نینی زه‌وین و زه‌مه‌ن شاره‌زاین و، له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌وایه‌كتان دێینه‌وه و، بۆتان ده‌ژه‌نین!
***
په‌ڕی۶۵ ه‌م
ده‌ستم ده‌له‌رزێ. بزه‌یه‌كی بێ مانا گۆناكانمی گه‌رم داهێناوه. ئه‌م چاوه‌م و، ئه‌و چاوه‌ی كه‌م، ئاوسن له دڵۆپه‌ی ئاو. له ناو گوێم‌دا گه‌وره‌ترین ده‌نگی دنیا ـ ته‌نانه‌ت ئه‌وبه‌ری دنیاش ـ ده‌زرینگێته‌وه. دڵۆپه‌كان به‌بێ ده‌سته‌وداوێن بوونی تۆ، یان هه‌رشتێكی تر، سه‌ربه‌ره‌وخوار، سه‌ربه‌خۆ سه‌رده‌نێنه‌وه و سارد ده‌بنه‌وه. دڵم خه‌ریكه له شوێنی خۆی ده‌بزوێ. به‌جۆرێك له‌قووڵایی هاوار و تاریكی رۆچووم كه ئه‌ڵێی هیچ كات نه‌مویستووه، یان باشتروایه بڵێم: نامهه‌وێ بێمه‌وه‌ده‌رێ. دڵه‌ڕاوكێی كۆتایی هاتنی ئه‌م هاوار و غه‌ڵبه‌غه‌ڵبه دووهێنده‌ی تر دڵم وه‌ڕاتڵه‌كان ده‌خات و، ده‌ستی راچڵه‌كاو له نووسینم له تاودان راده‌گرێ. رۆده‌چم، له قووڵایی ره‌شایی هاوار ده‌چمه‌خوارێ، گه‌وره‌ترین هاواری دنیا ـ كه پێ ده‌چێ گه‌وره‌ترین هاواری ئه‌وپه‌ری بێده‌نگیش بێ ـ له‌گوێمدا ده‌زرینگێته‌وه. دڵم خه‌ریكه له جێگای خۆی ده‌چێته ئه‌وبه‌ری. نازانم بۆچی بزه‌یه‌كی بێ مانا و لێوڕێژ له چه‌شنی گه‌رمای دۆخی شه‌رم گۆناكانمی داگیرساندووه؟! له‌وانه‌یه ئه‌م ده‌نگه لارێم بكات، كێ ده‌ڵێ: لارێی نه‌كردووم؟! ئه‌م ده‌نگه سامناكه دڵنه‌وایی ده‌ره، ئه‌شێ له قوڕگی "هه‌ربزر"ێكی نامۆ به‌من و، نامۆ به بوونی من هاتبێته ده‌رێ! ئه‌م ده‌نگه و.. نا..! ده‌نگی دیكه نا! ته‌نیا و ته‌نیا هه‌ر ئه‌م ده‌نگه، دوایین ده‌نگی شیاوی له‌گه‌ڵ من مانه‌وه تا گۆڕه! بزه‌یه‌كی بێ خاوه‌ن له‌سه‌ر گۆناكانمه و قوڵپاوێكی خه‌ستی پێكه‌نینی شیاوی شێتانه‌ی ناخمی به‌دمه‌وه تاسه‌ر لێواری لێوه‌كانم هێناوه. چاوه‌كانم ده‌نووقێنم و به بۆشاییه‌كی بێ سووچی تاریكیی هه‌ناومدا ده‌چمه خواری، تاریك تاریكه! تاریكییه‌كی تاسه‌رلێوار ترسێنه‌ر و دڵ ڵێڵكه‌ر! بزه‌یه‌كی شێتانه‌ی شێداری پڕ له گاڵته‌جاڕم به‌سه‌ر گۆناكانمدا داكێشاوه. ئه‌م گۆنایه‌م و ئه‌وه‌كه‌ی دیكه‌شم گه‌رمه! گه‌رم گه‌رم! به‌ڵام نه‌ك گه‌رمی ئاگر و گه‌رمیی دۆخی شه‌رم! ئه‌م چاوه‌م و ئه‌وی دیكه‌شم گاڕانێك دڵۆپه‌ی به‌ناو فرمێسك ته‌نگیان پێ هه‌ڵچنیون. دڵۆپه‌كان به‌رده‌بنه‌وه خوارێ و بێ ره‌حمانه ده‌پڵیشێنه‌وه و سارد ده‌بنه‌وه‌و ده‌بنه‌وه به ده‌می مردوو! ئه‌م په‌ڕی ژێرده‌ستی له‌نووسین سڵه‌میوه‌شم ته‌ڕه، ته‌ڕی فرمێسكه. كاتێك به‌سه‌رشوێن پێی فرمێسكه‌كانمدا پێنووسه‌كه‌م ده‌ئاژۆم، وشه‌كان تۆختر خۆیان ده‌نوێنن و، جێ ئه‌مێنن. وشه‌كان تۆخترن له جاران. ده‌ستم ده‌له‌رزێ و گۆناكانم گه‌رم گه‌رمن. دڵنیام ئه‌م گه‌رمییه گه‌رمی دۆخی شه‌رم نییه! دڵنیام ئه‌م گه‌رمییه گه‌رمیی گڕكانی گاڵته‌جاڕئامێزی تاریكی و، تینی خۆش ئایسانی پۆلووی هاواری له‌قوڕگان قه‌تیس ماوی دۆخی ئارامییه سۆزانییه‌كه‌مه‌و، ئیتر هیچی تر! دڵنیام...! دڵنیا!!!
***